زۆر له خاوه‌ن كرۆلاكان به‌تایبه‌ت له جۆری تاكسی، زۆرجار له ناوچه پیشه‌سازییه‌كان فێڵیان لێ ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، بۆیه شاره‌زایه‌ك له‌ڕێی ''وشه''ـه‌وه ئه‌م فێڵه ئاشكرا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌ستا سه‌نگه‌ر شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆر له شۆفێرانی تۆیۆتا كرۆلا، هاتوونه‌ته لامان كه ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌ڵمه‌تی نه‌ماوه و ته‌پ بووه و به‌نزینیش زۆر خه‌رج ده‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیی پلاك و نۆزڵه‌كان و به‌كارهێنانی به‌نزینی خراپ.
''فێڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی وه‌ستاكان یان پلاك و نۆزڵی بێ كوالێتی و سینی یان پلاك و نۆزڵی ئۆتۆمبێلێكی تری بۆ داده‌نێن كه ئه‌مه خراپه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه، بۆ نموونه كرۆلا هاتووه‌ته به‌رده‌ستم كه تاقم نۆزڵی كامری بۆ به‌ستراوه، ئه‌مه زیانێكی زۆری بۆ ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه و ته‌پی ده‌كات و به‌نزینی زۆریش خه‌رج ده‌كات''. وه‌ستا سه‌نگه‌ر وای گوت.
شێوازی چاره‌سه‌ریشی خسته ڕوو و گوتی، چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی زۆر ئاسانه، ئه‌ویش ته‌نیا به‌كارهێنانی تاقمی ئۆرجیناڵی پلاك یان نۆزڵی تایبه‌تی خۆیه‌تی، به‌مه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی و هیچ گرفتێكی نامێنێت.
هۆشداریی ده‌دات به شۆفێران و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌تان هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بوو، بیبه‌نه لای كه‌سێك كه شاره‌زایی باشی هه‌بێت و بزانن كه فێڵتان لێ ناكات، به‌مشێوه‌یه له زیاده مه‌سره‌ف خۆتان ده‌پارێزن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دوور ده‌بێ له كێشه.