ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ریال مەدرید بە بەهێزیی لایەنی جەستەیی یاریزانه‌كانی ئەوروپای داگیر کردووە، ئەم گۆڕانكاری و بەرهەمەش تایبەتە بە سەربازە ونەکەی ریال مەدرید، به‌ڵام ئایا ده‌زانن سه‌ربازه ونه‌كه‌ی ریال مه‌درید كێیه؟
ئه‌و ناوی ' ئەنتۆنۆ پینتۆس 'ــه، تەمەنی 59 ساڵانه، پینتۆس راهێنەری توانای جەستەیی یانه‌ی شاهانه‌یه و فڕه‌نسییه، بەهۆی پێداگری و توندتۆڵی و بەتوانابوونی ئەو لە ئامادەکردنی یاریزانان بۆ یارییەکان، هەموو یاریزانەکانی مێرینگێ گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی به‌رزی توانای جه‌سته‌یی، به جۆرێك 120 خولەک بێ وه‌ستان و ماندووبوون بە یەک ئاست یاریی ده‌كه‌ن، بێ ئەوەی هەست بە ماندووبوون و هیلاکی بكه‌ن.
باشترین بەڵگەش بۆ ئه‌م قسانه، ئەم سێ ریمۆنتادایه‌ی ریال مه‌دریده، كه له ماوه‌ی كورتی رابردوو به‌سه‌ر یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، چێڵسی و سێڤییادا تۆماری كرد.
چاودێران پێیان وایه هەر بردنەوەیەکی یانە شاهانە، پشکی شێری وەبەر پینتۆس دەکەوێت، بۆیە ئه‌وانه‌ی له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه نزیكن، ده‌ڵێن پێویسته ریال مه‌درید به هیچ جۆرێك ده‌ستبه‌رداری پینتۆس نه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی گه‌وره قه‌رزاری ئه‌و پیاوه‌ن، كه ساڵانی پێشوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌دین زیدانیش كاری كرد و ئه‌وكاتیش رۆڵی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید، به تایبه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی چامپیۆنزلیگ.
فه‌رحان جوبرائیل