كڕین و فرۆشتن به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌تایبه‌تی گورچیله، خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده و سه‌رۆكی رێكخراوێكی جهستهبهخشیش پێی وایه، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره هۆكاره له‌وه‌ی بانده‌كان بۆ ده‌ستخستنی پاره، به‌شێكیان فریو بده‌ن. باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گون باس ده‌كرێ، ده‌نگۆیه و ناتوانن راستییه‌كه‌ی بسه‌لمێنن.
فه‌رهاد قادر سه‌رۆكی رێكخراوی جه‌سته‌به‌خشان له كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ته‌نیا حاڵه‌ت بووبێت، ئێسته بووه‌ته دیارده، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه دۆخ و ژیانی ئه‌و كه‌سانه باش نییه، كاتێك خه‌ڵك ده‌گاته ئه‌وه‌ی گوزه‌رانیان خراپ بێت، په‌نا بۆ ئه‌و كاره ده‌به‌ن، هۆكارێكی تری دیارده‌كه بۆ بوونی ئاواره‌یه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و گوتی، بانده‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌نابه‌ر و خه‌ڵكه‌ی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، پێویستیان به پاره و پێداویستییه، بۆیه زوو فریویان ده‌ده‌ن. له ماوه‌ی رابردوودا حه‌وت كه‌س كه ئه‌ندامانی باندێك بوون، گورچیله‌یان به پاره‌یه‌كی كه‌م كڕیبوو و خۆیان پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌رگرتبوو.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر كڕین و فرۆشتن به گورچیله هه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی تر وه‌ك جگه‌ر له هیندستان ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سه ده‌به‌نه ئه‌و وڵاته و زه‌رعی جگه‌ری بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ندێ ئه‌ندامی تر هه‌یه وه‌ك زه‌رعی گلێنه‌ی چاو له ئێران ده‌كرێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی جه‌سته‌به‌خشان باسی له‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی ساڵی 2018 بۆ 2020 رێكخراوه‌كه‌یان توانی چوار گورچیله ببه‌خشێت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه وه‌ستاون، چونكه هیچ هاوكارییه‌ك ناكرێن، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تیش نییه بۆ ئه‌وه، هیچ ئامارێكیش له به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتن به ئه‌ندامانی جه‌سته، چونكه كاره‌كه به شاراوه‌یی ده‌كرێت.
له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتن به گونه‌وه گوتی، له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا شتی له‌و شێوه‌یه نییه
ئه‌و له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتن به گونه‌وه گوتی، له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا شتی له‌و شێوه‌یه نییه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له وڵاتی ئێمه ناكرێت، ئه‌گه‌ریش كرابێت پێوه‌ندی به كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه و باسی ناكه‌ن، ئه‌گه‌ریش كرابێت خه‌ڵك رووی نییه باسی بكات. حاڵه‌تێك هه‌بوو كه لای ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه‌یان باس كرابوو، گوایه كه‌سێك هه‌یه پێیان گوتووه ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كه‌ن و گونه‌كه‌ی ده‌كڕن.
له ماوه‌ی رابردوودا باس له‌وه ده‌كرا نرخی هه‌ر گونێك سه‌رووی هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلاره، به‌ڵام به‌گوته‌ی فه‌رهاد قادر، ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌كه و شته‌كه فه‌رمی نییه، ده‌كرێت له‌وه‌ش زیاتر بێت، چونكه شته‌كه ده‌گمه‌نه و نرخه‌كه‌شی گرانه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و نرخه له‌سه‌ر كڕیار و فرۆشیار كه‌وتووه.
بۆ نموونه هه‌یه گورچیله‌ی به پێنج ملیۆن فرۆشتووه، هه‌یه به 25 ملیۆن فرۆشتوویه‌تی، كڕین و فرۆشتنی گون هه‌یه كه‌م تا زۆر، به‌ڵام چۆن هه‌یه و له كوێ هه‌یه ئه‌مه دیار نییه، چونكه ئه‌و كاره پێوه‌سته به كه‌سه‌كه‌وه، ده‌كرێت له زانستی پزیشكی ئه‌و كاره نه‌كرێت، پزیشكه‌كانیش باسیان نه‌كردووه، ده‌كرێت بكرێت، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گون بكرێت، ره‌نگه لاوازیی سێكسی، یان نه‌زۆكی هۆكاره‌كه بێت، په‌نا بۆ كڕینی گون ده‌بات وا ده‌زانێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی