ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێ‌ كرد

:: AM:11:06:21/04/2022 ‌
ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستی پێ‌ كردووە، لەلایەن گەنجینەكان و بانكەكانەوە ئاگاداری ژمێریاری فەرمانگەكان كراوەتەوە، پێویستە بەخێرایی لیستی مووچە ئامادە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی نیسان، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، لەلایەن گەنجینەكانەوە سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت ئاگادار كراونەتەوە، پێویست بەخێرایی لیستی مووچە ئامادە بكەن.

باس لەوەش كراوە، ئەو فەرمانگانە ئاگادار كراونەتەوە، دواین كات بۆ هێنانی لیستی مووچەی مانگی نیسان، ڕۆژی دووشەمی هەفتەی داهاتووە، ئێستەیش سەرجەم فەرمانگەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن.

دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستاندا بەردەوامە، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش كراوە و ڕۆژی یەكشەم كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێ‌.

پێشبینی دەكرێ‌ دوای جەژن، دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان، بەپێی ئەو لیستەشی هەیە، سەرەتا لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەست پێ‌ دەكات.



وشە - رامیار جەواد