به‌پێی لێكدانه‌وه‌یه‌كی گه‌ردوونی كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشت به ئاوابوونی خۆر و مانگ به‌ستراوه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت كه رۆژی یه‌كشه‌م یه‌كی ئایار، دواین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی دووشه‌م ده‌بێت به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
timeanddate كه ''وشه'' له‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا پشتی پێ به‌ستووه، ساتی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوابوون و هه‌ڵاتنی مانگ و ئاوابوونی مانگ له هه‌موو شوێنێكی سه‌ر گۆی زه‌وی خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، رۆژی شه‌موو كه ده‌كاته 30 نیسان سه‌عات 6:50 خۆر ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژه‌دا مانگ سه‌عات 6:31 ئاوا ده‌بێت. به‌و پێیه مانگ 19 خوله‌ك به‌ر له خۆر ئاوا ده‌بێت و كه‌س ناتوانێ بیبینێت. جگه له‌مه سه‌ره‌تای مانگی نوێ كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات كه خۆر به‌ر له مانگ ئاوا بێت، نه‌ك مانگ به‌ر له خۆر ئاوا بێت و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت هێشتا مانگی ره‌مه‌زان ته‌واو نه‌بووه.
له هه‌ولێر رۆژی یه‌كشه‌م كه ده‌كاته یه‌كی ئایار، سه‌عات 6:51 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر خۆر ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ له سه‌عات 7:32 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌و پێیه مانگ 41 خوله‌ك دوای ئاوابوونی خۆر، ئاوا ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئاسمان ساماڵ و پاك بێت، ئه‌وا مانگی یه‌ك شه‌وه له ئێواره‌ی رۆژه‌كه‌دا زۆر به روونی ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر مانگی ره‌مه‌زان ته‌واو بووه و رۆژی دووشه‌م ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی شوال یان جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
ئه‌مساڵیش مانگی ره‌مه‌زان 30 رۆژ پڕ ده‌كات
ئه‌مساڵیش مانگی ره‌مه‌زان 30 رۆژ پڕ ده‌كات و له ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانیش هه‌مان حاڵه‌تی گه‌ردوونی رووی دا، هه‌رچه‌نده وه‌ك ئاشكرایه زۆربه‌ی مانگه‌كانی مێژووی كۆچی، مانگی 29 رۆژن و له ساڵدا ته‌نیا دوو مانگ 30 رۆژه‌كه پڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌یری ساتی مانگ و خۆرئاوابوونی چه‌ند شارێكی تری كوردستان له پارچه‌كانی تری كوردستان كراوه، هه‌مان حاڵه‌ت به چه‌ند خوله‌كێك كه‌متر یان زیاتر رووی داوه و ده‌رده‌كه‌وێت له ته‌واوی كوردستاندا یه‌كشه‌م دواین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.
پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌ی باس كرا ته‌نیا لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی و گه‌ردوونییه، له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌رعی ئیسلام و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی بینینی مانگی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لیژنه‌ی باڵای فتوا راده‌گه‌یه‌نرێت.