رووسیا هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی و داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات، له بری ئۆكرانیا نه‌جه‌نگن و واز له گواستنه‌وه‌ی كاروانی چه‌كوچۆڵ بۆ ئه‌و وڵاته بهێنن.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی دا، روودانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نییه. ناتۆی به‌وه تۆمه‌تبار كرد چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ ئۆكراینا دابین ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات تا رێگری له جه‌نگه‌كه بكات، به‌ڵام هه‌رچی بێ هه‌وڵه‌كانی سنوورداره و نابێ وا بیر بكرێته‌وه ئیتر روودانی جه‌نگه‌كه ئه‌سته‌مه.
له‌گه‌ڵ سۆڤییه‌ت تا ئاستی روودانی جه‌نگێكی گه‌وره تووشی ناكۆكی بوون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ساڵی 1962ی كوبای بیر هێناوه‌ته‌وه كه كاتێك یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌م وڵاته‌دا ویستی كڵاوه‌ی ناوكیی جێگیر بكات و تووڕه‌بوونی ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ سۆڤییه‌ت تا ئاستی روودانی جه‌نگێكی گه‌وره تووشی ناكۆكی بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت له هه‌نگاوه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه، بارگرژییه‌كه‌ش نه‌ما.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستیان به ناردنی چه‌ك بۆ ئۆكراینا كردووه و ئه‌و هاوكارییانه‌ش رۆڵیان هه‌بووه له به‌هێزكردنی توانای به‌رگریی ئۆكراینا. رووسیا ترسی هه‌یه به‌و پاڵپشتییانه‌ی له ئۆكراینا ده‌كرێت، له داهاتوودا نه‌توانێ ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت و تووشی شكست ببێت.
له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی سێیه‌می جیهانیدا، بۆمبی ناوكیی به‌كار ده‌هێنرێت، پێشتریش رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی تووشی مه‌ترسی بێت، ئه‌وا ئه‌و چه‌كه به‌كار ده‌هێنێت.
لە 24ی شوباتەوە رووسیا دەستی بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا کردووە جەنگێکی سەخت لە نێوانیان بەردەوامە. رووسیا پەشبینی دەکرد لە ماوەیەکی کەمدا ئۆکراینا بگرێت بەڵام پێشبینییەکەی نەک بەدی نەهات بگرە ناچار بووە پلانی جەنگیش بگۆرێت و خوازیارە لە باشوور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەندێک ناوچە کۆنترۆڵ بکات.