وەزیرێك كۆچی دوایی كرد

:: AM:10:58:29/04/2022 ‌
وەزیری پێشووی رۆشنبیری لەسەردەمی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 55 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی نیسان، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری پێشوو لەسەردەمی كابینەكەی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی 55 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.

حەمدانی زانایەكی گەورەی بواری شوێنەوار بوو، لەدایك بووی پارێزگای زیقار بوو لەسەردەمی حوكمڕانی عادل عەبدولمەهدی كرایە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.

كابینەی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دوای ناكۆكییەكانی ناو ماڵی شیعە دروست بوو كە یەكەمینجار بوو لە عێراق سەرۆك وەزیران هیچ كورسییەكی پەرلەمانی نەبێت حكوومەت پێكبهێنێت.



وشە - رامیار جەواد