كهمێك پێش ئێسته نووسینگەی باڵاى مەرجەعی شیعەكانى عێراق ڕاى گهیاند، "پێشبینی دەکەین سێشەم یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزى ڕەمەزان بێت."
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق له ڕاگهیانراوێكدا ڕای گەیاند، "پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی دووشەم دووی ئایار، مانگی شەوال بە چاوی ئاسایی ببینرێت و ڕۆژى سێشەم سێی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزى ڕەمەزان بێت."
ئهوه لهكاتێكدایه ئێوارهى دوێنێ شەموو 30ی نیسان، وەقفی سوونهی عێراق و وهزارهتى ئهوقافى ههرێمى كوردستانیش، كۆبوونهوه بۆ بینینى مانگ، دواتر بڕیاریان دا سبهى دووشەم دووى ئایار، وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیارى بكرێت.
لە زۆربەی ساڵەکاندا کە جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەنراوە ناوماڵی سوونە و شیعە ناکۆکییان لە ِراگەیاندنی ڕۆژی یەکەمی جەژن هەبووە. هاوكات لە دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانیش، لە نێوان سوونە و شیعە جیاوازی هەیە و ساڵانە مسوڵمانان تووشی دوودڵی دەبن لە دیاریكردنی یەكەم ڕۆژ.