سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی ئایار، دوازانیاریی له باره‌ی داهاتووی كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد.
له رۆژانی رابردوو وا بڵاوكرایه‌وه ئێمباپێ رازیی بووه گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش پاداشتێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی پێده‌ده‌ن، كه گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ دوو ساڵی داهاتوو ده‌بێت.
به‌ڵام فائیزه عه‌ماری، دایكی ئێمباپێ ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رای گه‌یاند،هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هیچ یانه‌یه‌كی تر نه‌كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ شه‌موو، فابریزۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه له ئه‌وروپا، له توویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه "ئێمباپێ هیچ بڕیارێكی له باره‌ی داهاتووی خۆی نه‌داوه، ئه‌و هێشته له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بیر ده‌كاته‌وه چی بكات، به‌ڵام هێشته هیچ رێككه‌وتنێكی نه‌كردووه".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی به‌م دواییه باس ده‌كرێ، كه گوایه پاریس ئۆفه‌رێكی باشی داوه‌ته یاریزانه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر له باره‌ی داهاتووی یاریزانه‌كه بكرێت، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له لای خۆیه‌وه هێشته متمانه‌ی به‌وه هه‌یه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بكات و بیباته ریزه‌كانییه‌وه".
گرێبه‌ستی ئێمباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له مانگی داهاتوودا كۆتایی دێت، یاریزانه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌ی ریال مه‌درید.