میدیاكان به چڕی هه‌واڵی هه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی ته‌به‌قه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و چاودێرانیش هۆشداری ده‌ده‌ن كه ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوه، مه‌رگی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌سی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا وێران ده‌كات و لافاو دروست ده‌كات.
كه‌ناڵی "RT" به‌دواداچوونێكی كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، داڕمانی به‌نداوی ته‌به‌قه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی سێ ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌ژێر مه‌ترسی مه‌رگێكی كتوپڕ بێ، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یی مرۆییش له ناوچه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات.
له به‌دواداچوونه‌كه‌دا هاتووه، به‌نداوی ته‌به‌قه درێژییه‌كه‌ی 4.5 كیلۆمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 60 مه‌تره، به‌ری به‌و ئاوه گرتووه كه له ده‌ریاچه‌ی "ئه‌سه‌د" كۆ ده‌بێته‌وه، ده‌ریاچه‌كه‌ش درێژییه‌كه‌ی 80 كیلۆمه‌تره.
ئه‌و به‌نداوه ده‌كه‌وێته نزیك شاری "شۆڕشی نموونه‌یی" و شاری ته‌به‌قه به دووری 50 كیلۆمه‌تریش له شاری ڕه‌قه‌وه دووره، له ساڵی 1968 له‌سه‌ر ڕووباری فورات بنیاد نراوه و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی پێنج ساڵی خایاندووه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ر ڕووباری فورات هه‌ڕه‌شه‌ی داڕووخانی له‌سه‌ره و هۆشداری ئه‌وه‌یشی داوه، كه ڕووخانی به‌نداوه‌كه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌واوی ئه‌و ئاوه‌ی له‌و به‌نداوه‌وه گل دراوه‌ته‌وه، به ناوچه‌كه په‌رش و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، به‌هۆی كاره تێكده‌رییه‌كانی داعش و دووباره نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه و بۆردمانه ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌و به‌نداوه مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره. به داڕووخانیشی لافاو له ناوچه‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست ده‌بێ و زیانێكی یه‌كجار زۆر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه ئه‌مساڵ ئاوی به‌نداوه‌كه به بڕی 10 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و داعش سێ له ده‌رچه‌كانی به‌نداوه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، تا ناوچه‌كانی پشته‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له مه‌ترسی وشكبوون بپارێزێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆردمانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه دروست كردووه و له ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه بۆردمان كراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تێكچوون و زیان به‌ركه‌وتنی ده‌روازه‌ی به‌نداوی ته‌به‌قه، به داڕووخانیشی شاری ڕه‌قه و دێره‌زوور به ته‌واوی لافاویان لێ دروست ده‌بێ و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ناوچانه نیشته‌جێن ڕووبه‌ڕووی خنكان و مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتووه، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڕێكی زۆر له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له تۆرباینه‌كانی به‌نداوه‌كه داناوه‌ته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه داعش ئه‌و بۆمبانه بته‌قێنێته‌وه و به‌نداوه‌كه به ته‌واوی بڕووخێت.
داعش له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆ و زانیاری جیاجیای بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی داڕووخانی به‌نداوه‌كه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان ماوه بگه‌نه به‌نداوه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان ناتوانن بۆردمانی ناوچه‌كه بكه‌ن له ترسی داڕووخانی به‌نداوه‌كه، پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌و شێوه‌یه خێرا نییه بگه‌ن به ناوچه‌كه و له تیرۆریستان ڕزگاری بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێسته به‌نداوه‌كه هیچ كارێكی تێدا ناكرێ، به‌ڵام تا ئێسته‌ش تیرۆریستان ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵی به‌نداوه‌كه و هه‌ڵكردنی تۆرباینهكانیان له‌ژێر ده‌ستدایه.
ئه‌و به‌نداوه بڕی 11.6 ملیار مه‌تری چوارگۆشه ئاوی تێدایه و به گه‌وره‌ترین به‌نداو له سووریا و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێ، هاوكات بووه‌ته بڕبڕه‌ی پشتی كشتوكاڵكردن له ناوچه‌كه و ساڵانه ئاوی پێویست له وه‌رزی كشتوكاڵكردن بۆ جووتیاران به‌ردراوه‌ته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش بڕی پێویستی وزه‌ی كاره‌بای لێ به‌رهه‌م هێنراوه و به‌سه‌ر شاره‌كانی ناوچه‌كه دابه‌ش كراوه.
له ئه‌گه‌ری داڕووخانی ئه‌و به‌نداوه، له ماوه‌ی 10 خوله‌كدا ئاوی به‌نداوه‌كه 30 كیلۆمه‌تر دوای به‌نداوه‌كه ده‌بڕێ و ئه‌وه‌یشی له هه‌موو مه‌ترسیدارتره، بریتییه له ده‌ریاچه‌كه‌ی كه بڕی 90 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه ئاوی تری خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و به‌نداوه‌وه، خێرایی ئاوه‌كه 120 كیلۆمه‌تر ده‌بێ له سه‌عاتێك، له ماوه‌ی كه‌متر له نیو سه‌عات ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌گاته شاری ڕه‌قه و لافاو به به‌رزایی 20 مه‌تر له ڕه‌قه دروست ده‌بێ، كه‌متر له دوو سه‌عاتیش ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌گاته دێرزوور و پاشان ده‌گاته ده‌روازه‌ی ئه‌لبوكه‌مال و دواتریش ئاودیوی عێراق ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌ندازیارێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی مونیر سوید، به‌هۆی داڕووخانی به‌نداوه‌كه، زیاتر له 300 گوند و شار ده‌كه‌ونه ژێرئاو و لافاوی گه‌وره‌یان تێدا دروست ده‌بێت.
میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌ند جارێك به‌نداوه‌كه و ده‌وروبه‌ری بۆردمان كراوه، تیرۆریستان هاوپه‌یمانان به ئه‌نجامدانی بۆردمانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانانیش داعش به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، تا ئێسته‌ش ئه‌مه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام داڕووخانی به‌نداوه‌كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست ده‌كات و به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان، ژیانی سێ ملیۆن كه‌س ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی زۆر گه‌وره و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگێكی كتوپڕیان ده‌كاته‌وه.