ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری موزیك و گۆرانیی رۆكی ئێرله‌ندی، بۆ پاڵپشتیی ئۆكراینا كه ئێسته جه‌نگی رووسیای له‌سه‌ر، له‌ناو وێستگه‌ی میترۆی كیێڤ، ئاهه‌نگێكی گه‌ره ساز ده‌كات و گۆرانی بۆ ئازادیی ئۆكراینییه‌كان ده‌ڵێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "بۆنۆ" ناوی ئه‌و ئه‌ستێره ئێرله‌ندییه‌یه كه بۆ ئازادیی ئۆكراینییه‌كان، ئاهه‌نگێكی موزیكی رۆكی له وێستگه‌ی میترۆی كیێڤ پایه‌ته‌ختی ئۆكراینا ساز كردووه، ئه‌و تیپه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه گۆرانیی له‌گه‌ڵیاندا گوتووه، تیپی "یۆ تۆ"یه و له دوای ئاهه‌نگه‌كه نوێژی له پێناوی ئاشتیدا كرد.
ئه‌ستێره‌ی رۆك بۆنۆ كه سه‌رۆكی تیپی موزیكی "یۆ تۆ"یه، له ساڵی 1960 له ئێرله‌ندا له دایك بووه، ئه‌و تیپته موزیكییه له ناوه‌نده‌كانی حه‌فتاكانه‌وه هونه‌ری رۆك پێشكه‌ش ده‌كات و له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی دنیادا كۆنسێرتیان ساز كردووه. بۆ نۆ كه گۆرانیبێژی سه‌ره‌كیی تیپه‌كه‌یه، ئێسته به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی بواری رۆك له دنیادا ده‌ناسرێته‌وه.
له‌و كۆنسێرته‌ی كه بۆ نۆ له كیێڤ پێشكه‌شی كرد، ده‌یان گۆرانیی خۆی كه باس له مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌كه‌ن، پێشكه‌شی ئۆكرانییه‌كان كرد. بۆیه به ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی گوت، ئێوه‌ی ئۆكراینی ته‌نیا له پێناوی ئازادیی خۆتان شه‌ڕ ناكه‌ن، به‌ڵكۆ بۆ ئازادیی هه‌موو ئه‌وانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه پێویستییان به ئازادی هه‌یه. ئێمه‌یش هه‌موومان ئازادیمان خۆش ده‌وێ.
دواتریش بۆ نۆ گوتی، نوێژ ده‌كه‌ین و نزا ده‌كه‌ین كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا شه‌ڕ له وڵاته‌كه‌تاندا راوه‌ستێ و بگه‌نه ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام.