مارلین مۆنرۆ كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی سینه‌مای دنیا بوو، تابلۆیه‌كی كه به ده‌ستی شێوه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكیی ناودار كێشراوه، له زیادكردنێكدا به 195 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی كریستیز بۆ زیادكردن له نیویۆرك، تابلۆیه‌كی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای دنیا مارلین مۆنرۆ به 195 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئه‌و تابلۆیه به په‌ڕه‌مووچی شێوه‌كار و موزیكوانی ئه‌مه‌ریكی ئاندی وارهۆڵ كێشراوه.
ئه‌و تایله‌یه كه به ناوی "شۆت سیج بلۆ مارلین" له‌و خانه‌یه‌دا بۆ فرۆشتن پێشان درا، به‌رله فرۆشتنی نرخه‌كه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بوو، دواتر به 195 ملیۆن فرۆشرا، بێ ئه‌وه‌ی باس له ناو و شوێنی كڕیاره‌كه‌ی بكرێت.
له‌و تابلۆیه‌دا مارلین مۆنرۆ ته‌نیا رووخساری دیاره، وارهۆڵی شێوه‌كار و موزیكوان له‌ناو چه‌ندان تابلۆی خۆی تایبه‌ت به مۆنرۆ، ئه‌و تابلۆیه‌ی بۆ فرۆشتن پێشان داوه.
فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیه به‌و نرخه، به شكاندنی پێوانه‌یی فرۆشتنی تابلۆكان هه‌ژمار ده‌كرێ كه پێشتر له ساڵی 2017دا، تابلۆی "جان مێچێڵ باسكیات" كه له ساڵی 1982دا به 110 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
مارلین مۆنرۆ له ساڵی 1926 له لۆس ئه‌نجیلۆس له دایك بووه و له 1962دا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایی كردووه. له دوای مردنی لێكۆڵینه‌وه كراوه كه به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له ده‌ست داوه. ئه‌و خاتوونه له سینه‌مای دنیادا به جوانترین ئه‌كته‌ر ناو ده‌برێت و یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی ئه‌و بواره‌یه.