هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌یه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا و بازاڕه‌كانی دنیا، توركیا ساڵ به ساڵ زیاتر پشت به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت.
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له توركیاوه سه‌رووی یه‌ك ملیۆن تۆن نه‌وت له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاورده‌ی وڵاته‌كه كراوه، رووسیا به 803 هه‌زار تۆن و كازاخستان به 489 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌مدا دێن.
كۆی هاورده‌ی نه‌وت له‌و مانگه‌دا له توركیا 31% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن. له مانگه‌كه‌دا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی توركیا له عێراقه‌وه دابین كراوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی هاورده‌ی نه‌وت له توركیادا، هۆكار بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان
به‌گوێره‌تی
ئیلنا، به‌رزبوونه‌وه‌ی هاورده‌ی نه‌وت له توركیادا، هۆكار بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌و وڵاته و له مانگی شوباتدا، توركیا 831 هه‌زار تۆن له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌نارده كردووه.
كۆی فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی توركیا 6.8% زیادی كردووه، هاوكات هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ش به رێژه‌ی 128% زیادی كردووه.
پێویسته بگوترێ زۆربه‌ی نه‌وتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت، ئه‌و وڵاته به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك پاڵاوگه‌ی پێشكه‌وتوو، دوای پاڵاوتنی نه‌وته‌كه، به‌رهه‌مه‌كان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆر به‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.