تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا، به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێ كه‌وتن.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به وشه‌ی راگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له تۆپی باله له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێ كه‌وتن.
گوتیشی: "تیپه‌كه دوێنێ ئێواره له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد دوامهشق و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجام دا و له ئه‌مڕۆوه له تارانیش مه‌شقه‌كانی درێژه پێ ده‌دات.
یانه‌ی هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تیی عێراق و كوردستان له بری یانه‌ی به‌حری، كه پاڵه‌وانی عێراقه، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا ده‌كات.
یه‌كه‌مجاریشه یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك یانه‌یه‌كی كوردستان هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تۆپی باله‌ی ئاسیا بكات.
هاوكات یانه‌ی غازی جنووبیی شاری به‌سڕه‌ش هاوشانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات.
به پێی زانیارییه‌كانی وشه، شه‌مووی داهاتوو ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له تاران به به‌شداریی 8 یانه ده‌ست پێ ده‌كات، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه له ته‌ك یانه‌كانی "ره‌ییانی قه‌ته‌ڕی، شه‌هدابی یه‌زدی ئێرانی، تارازی كازاخستانی.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له یانه‌كانی "په‌یكانی ئێرانی، ناخۆن راتچاسیمای تایلاندی، غازی جنووبی عێراقی، سانتۆری سانبێردرسی ژاپۆنی" پێك دێت.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی به راهێنه‌رێكی ئێرانی سپاردووه، كه ناوی "محه‌مه‌د حوسێن نه‌جاتی"یه.
یانه‌ی هه‌ولێر به پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵ له یاریزانانی به‌ئه‌زموون و لاو به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات.
هاوكات چوار یاریزانی یانه‌كانی تری عێراق، له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی تری كوردستان، كه "عه‌لی ته‌ها، نه‌وزاد شێرزاد و ئه‌حمه‌د یونس"ـن، پێوه‌ندییان به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز پێك بهێنن.
میدیای ئێرانی له رۆژانی رابردوو بڵاویان كرده‌وه، یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هۆڵی ئازادی له تاران به‌ڕێوه ده‌چن، كه جێگه‌ی 12 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر خشته‌ی یارییه‌كانی تیپه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر – شه‌هدابی یه‌زدی ئێرانی 15ی ئایار
هه‌ولێر – تارازی كازاخستانی 16ی ئایار
هه‌ولێر- ره‌ییانی قه‌ته‌ڕی 17ی ئایار.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له باره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه ده‌گه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی.