پزیشكانی به‌رازیل سه‌ركه‌وتوو بوون له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ له دایكبوونی دوو منداڵی جمك، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه دایكیان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ بوو، له رووی مێشكییه‌وه به مردوو هه‌ژمار ده‌كرا، ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كه دڵی له رێی ئامێره‌وه به‌رده‌وام بوو له لێدان.
كاركردنی دڵی ئه‌و ژنه مردووه، له رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه بوو كه پزیكشان بۆیان دابین كردبوو. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانیش، ژنه‌كه ناوی فرانكلینی دا سیلڤایه، له هه‌رێمی "بارانا" له باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیل نیشته‌جێ بوو.
رۆژنامه‌ی "فوولیا دی ساوپاولۆ"ی به‌رازیلی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه، له‌سه‌ر داوا و پێداگریی هاوسه‌ری ژنه مردووه‌كه بووه كه ویستوویه‌تی منداڵه‌كانی له دایك ببن، ئه‌گه‌رچی دایكیشیان مردبوو.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دوای به‌رده‌وامیدان به كاركردنی دڵی ژنه‌كه، له كۆتادا ئه‌و دوو منداڵه له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، له ته‌مه‌نی حه‌وت مانگی‌دا له دایك بوون، ئێسته ته‌ندروستییان باشه و هه‌ردووكیان له ره‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام دوای له دایكبوونی ئه‌وان، ئامێره‌كه له‌سه‌ر ژنه‌كه هه‌ڵگیراوه و به فه‌رمی مردنی راگه‌یه‌نراوه.