گه‌نجێكی كورد كه وه‌ك پارێزه‌ر و داكۆكیكاری زمانی كوردیی ناوه‌ندی، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه دیاری كراوه، له هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی داتای زمانی كوردیی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه و له نوێترین هه‌نگاوه‌كانی بۆ "وشه" ده‌دوێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئایار، بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ جه‌ژنی هه‌موو میله‌تی كورده، زمانی كوردیی سۆرانی ده‌چێته پاڵ كوردیی كرمانجی واته ئیگۆر نامێنێ، هه‌نگاوه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به ڕه‌سمی ده‌چێته لیستی زمانه‌كان".
ڕوونی كرده‌وه، "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو شه‌وێكی مێژوویی بوو بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، دوای ئه‌وه‌ی له شاشه‌ی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گووگڵ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زمانی كوردیی سۆرانی پێشانی هه‌موو دنیا درا."
"زۆر سوپاسی كونسوڵگه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان و نووسینگه‌ی گووگڵ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، هیندستان و سه‌نگافوور ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی ببه‌ستین له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌ندازیارانی گووگڵ له كۆمپانیای گووگڵدا". بۆكانی وای گوت.
ئاماژه‌ی دا، "زمانی كوردیی سۆرانی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌گات به هه‌موو هاونیشتمانیان، كه تا ئێسته خاوه‌نی دوو ملیۆن و 550 هه‌زار داتایه و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتووه له كۆی 127 زمان. له نوێترین ڕیزبه‌ندی كۆمپانیای گووگڵیش له به‌شی پاكسازی و وه‌رگێڕانی زمانه‌كانیش له سه‌رانسه‌ری دنیادا، پله‌ی سێیه‌می دنیامان به ده‌ست هێناوه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه نزیكه‌ی 10 مانگ بوو زمانی كوردیی ناوه‌ندی له ژێر تاقیكاریدا بوو، بڕیاره به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ن كه ئایا تاقیكاری دووه‌م بنێرن یان بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، تاقیكاری دووه‌م پێویست ناكات.
بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جاف له دایكبووی ساڵی 1991ـه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی بهكهلۆریۆس له زمانی ئینگلیزی له ساڵی 2014، له به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ و گووگڵ كراودسۆرس له عێراقدا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه كاره‌كان ده‌كات. ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له عێراق و كوردستانه.