دامه‌زراوه‌ی رێكخستنی بازاڕی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به فه‌رمی نرخی هه‌ریه‌ك له گۆشتی مریشك و هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیری به‌رز كرده‌وه و رای گه‌یاند، له‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی ئایاره‌وه به نرخی نوێ ده‌فرۆشرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه كه نرخی ده‌رمان و نان گران بێت، به‌پێی ئه‌و رێكاره نوێیه‌ی دایانناوه رێگری له گرانبوونی جۆره‌كانی تری خۆراك ده‌كه‌ن.
به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی مریشك و هێلكه له كاتێكدایه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه یه‌كێكن له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك، به‌هۆی گرانبوونی له راده‌به‌ده‌ری نرخی گۆشتی سوور، خه‌ڵك ده‌مێكه وازیان له خواردنی گۆشتنی سوور هێنابوو و زیاتر پشتیان به خواردنی مریشك و هێلكه ده‌به‌ست و له‌مه‌ودوا توانای كڕینی ئه‌وانیشیان نییه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌متره له 13 دۆلار و ناتوانێ هیچ بۆشاییه‌ك له باری دارایی خه‌ڵك پڕ بكاته‌وه.
حكوومه‌تی ئێران به پێدانی مانگانه نزیكه‌ی 400 هه‌زار تمه‌ن به هه‌ر تاكێك كه به یارانه ناسراوه، پلانی هه‌یه پێش به گرانی بگرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌متره له 13 دۆلار و ناتوانێ هیچ بۆشاییه‌ك له باری دارایی خه‌ڵك پڕ بكاته‌وه.
نرخی دۆلار خه‌ریكه له 30 هه‌زار تمه‌ن نزیك ده‌كه‌وێته‌وه و داهات و مووچه‌ی خه‌ڵكیش سنوورداره، بۆیه به‌شی خه‌رجییه‌كان ناكات.
سه‌رووی 30 ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، 60 ملیۆن كه‌سیش پێویستیان به هاوكاریی دارایی هه‌یه.