ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی سزا دا، به گوته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، "ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆی نییه به‌شداریی هیچ گفتوگۆیه‌ك بكات و له هیچ لیژنه‌یك ئه‌ندام بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوێنێ له دانیشتن خۆیدا بڕیاری دا، رێ به باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ نادات به ئه‌ندامبوونی له هیچ یه‌ك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌گوێره‌ی ڤیدیۆی دانیشتنه‌كه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاره‌كه‌ی داوه.
به په‌رله‌مانتاری نزیك له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ناوی ده‌به‌ن
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وێت كه حه‌لبووسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆی نییه به‌شداریی هیچ گفتۆگۆیه‌كی ئه‌و وه‌رزه‌ی یاسادانان بكات و سكاڵا و گازانده‌ش پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
خه‌شان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆیه و به‌شێك له میدیاكانی عێراق، به په‌رله‌مانتاری نزیك له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ناوی ده‌به‌ن.
باسم خه‌شان له دادگای باڵای فیدراڵی باڵا، سكاڵای له‌سه‌ر هۆشیار زێباری كاندیدی سه‌رۆك كۆمار تۆمار كرد، به‌و هۆیه‌وه 13ی شوبات 2022، دادگا بڕیاری دا زێباری له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بچێته ده‌ره‌وه، دواتر زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا سیاسییه". باسم خه‌شان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچیی په‌رله‌مانی سزا دراوه.