له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقدا، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ شكستیان هێنا و ئه‌مڕۆش یانه‌ی نه‌ورۆز یاریی هه‌یه.
ئه‌مشه‌و "پێنجشه‌م 12ی ئایار" له گه‌ڕی 31ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا شكستی هێنا و به 0-2 گۆڵ به یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت دۆڕا.
هه‌ولێر به هۆی سزادانی له لایه‌ن فیدراسیۆنی عێراقه‌وه، به‌بێ جه‌ماوه‌ر یاریی كرد و نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ببڕێت.
ئه‌مه سێیه‌م شكستی له‌سه‌ریه‌كه یانه‌ی هه‌ولێر دووچاری ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاریی رابردوو به‌رانبه‌ر زاخۆ و نه‌فت دۆڕا.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت به‌م بردنه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت به 58 خاڵ.
له یارییه‌كی تردا، كه له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا كرا، یانه‌ی زاخۆ به‌رانبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا شكستی هێنا به 0-2 گۆڵ.
ئێسته له خولی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ به 43 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مه، یانه‌ی هه‌ولێریش له پله‌ی 11یه به 36 خاڵ.
هه‌ر له خولی نایابی عێراق و له گه‌ڕی 31دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه و به ئامانجی ئه‌وه‌یه بردنه‌وه‌یه‌كی تر تۆمار بكات.