بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا ڕای گەیاندووه، وەرگرتنی ناوی بازرگانی لە 1.2 ملیۆنەوە کراوه‌ته ته‌نیا 50 هەزار دینار هاوكات تا ئێسته‌یش له هه‌رێمی كوردستان 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایار، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵند محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان، باسى لە گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان و کەمکردنەوەی تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیا و ژمارەی کۆمپانیاکان كردووه و ئاماژە بەوەیش دەکات کە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش لەو بوارەدا کراوە.
سەبارەت بە هەونگاوەکانی کابینەی نۆیەم لەو بوارەدا بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ڕای گەیاندووه، ''پێشتر ناوی بازرگانی هه‌بووه له هه‌فته و مانگ و زیاتریشی پێ دەچوو، به‌ڵام له ئێسته به 24 سه‌عات ناوی بازرگانی تۆمار ده‌كرێت، ده‌توانین بڵێن كه كه‌متر له 24 سه‌عات و بەماوەی 18 سه‌عات ئه‌م پڕۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به‌م كاته‌وه لایه‌نی پێوه‌ندیدار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و تۆماری كۆمانیایش به هه‌مان شێوه‌ی تۆماری ناوی بازرگانییه و له 24 بۆ 48 سه‌عاتدا ته‌واو ده‌بێت.''
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژەش بەوەدەکات، کە له ڕابردوودا چالاكییه‌كانی بواری بازرگانی و بابه‌تی تۆماری ناوی بازرگانی و تۆماری كۆمپانیا ئاسته‌نگی زۆری لەبەردەم دا بوو، كه جاری وا هه‌بووه ئه‌و پڕۆسه‌یه مانگێكی پێچووه، ئه‌مه ته‌نیا له پڕۆسه‌ی تۆماری ناوی بازرگانی، پاشان له قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی تۆماری كۆمپانیایه ئه‌ویش 10 بۆ 15 ڕۆژی پێچووه، به‌ڵام ئێسته هه‌ر دوو پڕۆسه‌كه به پێنج ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت، هاوكات دوای ده‌رچوونی په‌یڕه‌وه‌كه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قاییعی کوردستان پڕۆسه‌كه به ڕۆژێك ئه‌نجام ده‌درێت، یانیش هه‌مووی له سێ ڕۆژ زیاتر ناخایه‌نێت.
بڵند محەمەد له درێژه‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێت، ''پێشتر له تۆماری كۆمپانیا ده‌بوو گرێبه‌ستی پارێزه‌ر هه‌بێت و گرێبه‌ستی ژمێریار بهێنێت و هه‌ر گرێیهستێكی تر، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراویش، بێگومان دوای پڕۆسه‌ی پێدانی تۆمار بووه، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، تا بڕوانامه‌ی كۆمپانیا ده‌رده‌چێت پێویست به گرێیه‌ستی پارێزه‌ر و گرێبه‌ستی ژمێریار ناكات، به‌ڵام دوای ده‌رچوون و وه‌رگرتنی پڕوانامه‌ی كۆمپانیا كه كۆمپانیا ئاماده بوو بۆ كاركردن، ئه‌و كات پێویست به گرێبه‌ستی پارێزه‌ر یان ژمێریار یان هه‌ر گرێبه‌ستێكی تر ده‌كات. هاوكات ئێمه قۆناغه‌كانی كاركردنمان زۆر خێرا كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ڕێكارانهمان به‌ئه‌لیكترۆنی كردوون، به‌ڵام پلانی نوێمان هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌م ڕێكارانه بكه‌ینه ئه‌لیكترۆنی.''
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی کۆمپانیاکان بڵند محەمەد ڕوونى كرده‌وه، "لە ڕابردوودا هه‌ر ناوێكی بازرگانی ئه‌گه‌ر كوردی بێت یان عه‌ره‌بی نزیكه‌ی 600 هه‌زار دینار وه‌ك ڕسوومات وه‌رده‌گیرا، ئه‌گه‌ر ناوه‌كه بیانی بووایه ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێسته پڕۆسه‌ی تێچووی ناوی بازرگانی بۆ كوردی و عه‌ره‌بی و بیانیش ته‌نیا 50 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی تۆماری كۆمپانیا پێشتر 153 هه‌زار دینار ڕسووماتی مه‌قتوع بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆمانپایهكیش سه‌رمایه‌كه‌ی له سه‌رووی ملیۆنێك بوو، بۆ هه‌ر ملیۆنێك چوار هەزار و 500 دینارمان وه‌رده‌گرت، ئێسته بووه‌ته 62 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له بڕی وه‌رگرتنی چوار هەزار و 500 دیناره‌كه ئێسته ته‌نیا بڕی دوو هەزار و 500 دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆمپانیا به كه‌مترین تێچوو دابمه‌زرێت، كه ئه‌مه‌یش ڕێ خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ر له عێراق و ناوچه‌كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه له حكوومه‌تی فیدڕاڵ تێچووی تۆماری كۆمپانیا چوار هێنده‌ی تێچووی هه‌رێمی كوردستانه."
ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، "زه‌مینه‌یه‌كی باشیشمان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ڕه‌خساندووه و به پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 كۆمپانیای بیانی ده‌توانێت 100٪ كۆمپانیاكه‌ی به ناوی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام له حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت 49% کۆمپانیاکەی به ناوی خۆی تۆمار بکات، هه‌روه‌ها دوای گشتاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مهرجە ده‌بێت 70%ـی ده‌ستی كاری ناوخۆیی كار له كۆمپانیاكان بكه‌ن، ئێمه به‌رده‌وام هۆشداری به كۆمپانیاكان ده‌ده‌ین له كاتی دامه‌رزاندنیان كه ده‌بێت زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستی كاری ناوخۆیی بێت."
لەبارەی بە بابەتی باجیش بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ڕاى گه‌یاند، ''باج له‌سه‌ر قازانج وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه به پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 ڕێ دراوه له ماوه‌ی نۆ مانگ تا 10 مانگ ڕاپۆرتی دارایی خۆی ئاماده بكات و پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیا ده‌بێت دوو مانگ جارێك سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتمان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی مانگی نۆ میزانییه‌ی خۆی ئاماده بكات، بۆیه ئێمه ڕێگه‌مان پێداون كه دوو مانگ جارێك ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن''.
"تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆمار كراون کە 27 هەزار و 713 کۆمپانیایان خۆماڵین و سێ هەزار و 314 کۆمپانیایان بیانین و كۆمپانیا توركییه‌كانیش له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی كۆمپانیا بیانییه‌كاندان، پاشان ئێرانی و ئینجا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دواتریش به‌ریتانیا و ئوردنییه‌كان له ڕیزبه‌ندییه دێن.'' بڵند محەمەد واى گوت.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژەیش بەوە دەکات کە تا ئێسته چوار هەزار و 500 كۆمپانیا خۆیان پاكتاو كردووه، نه‌ك ئیفلاس، كه زۆرترین ڕێژه‌ی هی سێ ساڵی كۆتاییه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات.