ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای شانشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی كۆ بووه‌وه و محه‌مه‌د بن زایدی به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژارد.
شێخ محه‌مه‌د بن زاید بن سوڵتان ئال نه‌یان له ١١ی ئاداری ساڵی 1961، سێیه‌م سه‌رۆكی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و 17مین فه‌رمانڕه‌وای ئه‌بوزه‌بی و سه‌ركرده‌ی باڵا ئه‌و شانشینه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن، كارگێڕی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه.
شێخ محه‌مه‌د سێیه‌م كوڕی شێخ زه‌ید بن سوڵتان ئال نهیانه كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی ئه‌بوزه‌بی بووه، له هاوسه‌ری سێیه‌می به‌ناوی فاتیمه بنت موباره‌ك ئه‌لكتبی له دایك بووه. براكانی پێكهاتوون له خه‌لیفه (سه‌رۆكی پێشووی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی)، سوڵتان، حه‌مدان، هه‌زا، سه‌عید، عیسا، نه‌هیان، سه‌یف، ته‌حنوون، مه‌نسوور، فه‌لاح، دیاب، عومه‌ر، خالید و ناسر و ئه‌حمه‌د، به‌شێكیان گیانیان له ده‌ست داوه، جگه له ژماره‌یه‌ك خوشك.
ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندنی له زێدی خۆی له ئه‌لعه‌ین و له ئه‌بوزه‌بی ته‌واو كردووه، پاشان پێوه‌ندی به ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی سه‌ربازی ساندھرسه‌وه كردووه و له ساڵی 1979 بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه. بریتی بووه له خولێكی په‌ڕه‌شووتی سه‌ربازی و ڕاهێنان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی تاكتیكی و هێلیكۆپته‌ر، له‌گه‌ڵ چه‌ندان ڕاهێنانی قورسی تر.
له ژیانیدا كۆمه‌ڵێك پۆستی سیاسی و دادوه‌ری و ئابووریی له ده‌وڵه‌ت هه‌بووه. ئه‌و هه‌وڵی زۆری داوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له ئیماراتی ئه‌بوزه‌بی بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌نێته باشترین و به‌ناوبانگترین ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی په‌روه‌رده‌ی ئه‌بوزه‌بی كردووه‌ته‌وه كه تێیدا كار ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و ناوه‌نده فیكرییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، كه ژماره‌یه‌كیان له ئه‌بوزه‌بی ڕاگه‌یه‌نراون، یان پێوه‌ندییان به پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ستراتیجی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان كردووه كه ده‌كه‌ونه ئه‌بوزه‌بی.
خاوه‌نی 11 بڕوانامه و مه‌دالیای جیهانییه، ساڵی 2020 كاندید بووه بۆ نۆبڵی ئاشتی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فڕه‌نسی زۆر به باشی ده‌زانێت، پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی باڵای له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ كورد زۆر نزیكه و به دۆست و هاوڕێی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی ناسراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دیداری تایبه‌تی لووتكه‌یان هه‌بووه و پرسی نه‌وت و گاز و بازرگانی و ئابووری گشتیی هه‌رێمی به‌لاوه جێی بایه‌خ بووه و تاوتوێی كردووه.