له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی باله، ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م یاریی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ ئێواره "شه‌موو 14ی ئایار" له تاران سه‌عات 17:30 به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی شه‌هدابی ئێرانی ده‌بێته‌وه.
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر چوارشه‌م به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وتن، كه وه‌لید عاره‌بی سه‌رۆكی یانه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر له بری یانه‌ی به‌حری، كه پاڵه‌وانی عێراقه، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه و یه‌كه‌مجاریشه یانه‌یه‌كی كوردستان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیا ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه له ته‌ك یانه‌كانی "شه‌هدابی ئێرانی، تارازی كازاخستانی و ره‌ییانی قه‌ته‌ڕی.
پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له چه‌ند یاریزانێكی به‌ئه‌زموونی خولی عێراق و چه‌ند یاریزانێكی لاو پێكهاتووه و راهێنه‌ری ئێرانی "حوسێن نه‌جاتی" سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ تارازی كازاخستانی له یانه‌ی ره‌ییانی قه‌ته‌ڕیی برده‌وه.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی هه‌شت یانه ده‌كرێت، كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میشدا یانه‌ی غازی جنووبی عێراقی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م یارییدا به 0-3 گێم به یانه‌ی په‌یكانی ئێرانی دۆڕا.