رۆبێرت لێڤاندۆڤسکیی پۆڵەندی و هێرشبه‌ری بایرن میونشن، سوپرایزێکی ئاشکرا کرد، سەبارەت بە دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەكه‌یدا.
لێڤاندۆڤسکی لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی ئایار بڵاو بووه‌ته‌وه، دەڵێت "هیچ ئۆفەرێکم لە بایرن میونشن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم پێ نەگەیشتووە، بۆیه بڕیارم دا جێی بهێڵم".
گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی 2023 کۆتایی دێت، ئێسته‌ش به یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت بڕوات، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ڵێت، گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵێك ماوه و پێویسته یاریزانه‌كه به گرێبه‌سته‌كه‌ی پابه‌ند بێت.
لێڤاندۆڤسكیی باشترین یاریزانی جیهان، ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە گونجاوترین چارەسەر بۆ ئه‌و و یانەکەی بدۆزنەوە.
لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەكان دەڵێت، هیچ كۆبوونەوەیەكی نزیك لە نێوان لێڤاندۆڤسكی و بریكارەكەیدا نییە، بەڵام بریكاره‌كه‌ی فشار دەخاتە یانه‌ی بایرن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گواستنەوەی یاریزانەكە دیاریی بكه‌ن.
راپۆرتەکان ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا یاریزانه‌كه ئارەزووی خۆی بۆ یانه ئیسپانییه‌كه پێشان داوه، هه‌ر ئەمەش وای کردووە داوای رۆیشتن بکات.
یاریزانە تەمەن 33 ساڵییەکەی پۆڵه‌ندا، دوای یاریی تیپەکەی بەرانبەر یانەی ڤۆڵفسبۆرگ له بۆندسلیگا، دوێنێ رایگەیاند، دەیەوێت یاریگه‌ی ئەلیانز ئارێنا جێ بهێڵێت، هەروەها بەرپرسانی یانەکەی لەم بارەیەوە ئاگادارکردووه‌ته‌وه.