هاملێت نمایش دەكرێت

:: AM:09:15:16/05/2022 ‌
 دەرهێنەری بەتوانا هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش، گەورەترین شاكاری شانۆی دنیا بۆ یەكەمین جار لە هەولێری پایتەخت، بەسپۆنسەری دەزگای رۆشنبیریی زانكۆكانی جیهان نمایش دەكات.

كارە هونەرییەكانی ئەو شانۆیە لەلایەن چەندان شانۆكار و بەرهەمهێنەرانی هونەری كاری تێدا كراوە، ئەو كەسانە بریتین لە ئەندازیار بورهان سابیر ـ بەڕێوەبەری بەرهەم، دانا محەمەد ـ یاریدەدەری دەرهێنەر و جێبەجێكردنی هونەری، بەدر سنجاری ـ پێوەندییەكان، زیاد كەریم ـ ڕاگەیاندن، كارزان كەمال ـ جێبەجێكاری هونەری، تریفە كەریمییان ـ دەنگبێژی، ئەمین فەقیرـ تۆماركردنی موزیك، محەمەد مەرزانی ـ وێنەگرتن و مۆنتاج، زانیار خۆشناوـ رێكلام، سەرهەنگ غەریب ـ لیژنەی بەرهەم، پشكۆ شێخ عەلی، كارمەند خدر، ریشوان ئەحمەد ـ رووناكی، لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی تر. 

شانۆگەریی هاملێت بە مەزنترین دەقی نووسەری  ئینگلیزی بلیمەت "ولیام شكسپیر" دێتە ژمار و لە دوای چوار سەدە لە نووسینی، بەهەزاران جار لەسەر شانۆی وڵاتانی دنیا بەدیدگاە و ستایل و فۆرمی جیاواز نمایش كراوە. 

شایانی باسە نمایشەكە بەهاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی چالاكی  قوتابخانەكانی هەولێر، لە كۆتایی ئەم مانگەدا پێشكەش دەكرێت.

 هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی 




وشە - رامیار جەواد