بۆ چواره‌م رۆژی له دوای یه‌ك، خۆپێشاندان دژی گرانیی به‌رده‌وامه و زیاتر له جاران خه‌ڵك دێنه ریزی خۆپێشانده‌ران و حكوومه‌تیش رێكاره‌كانی سه‌ركوتكردنی توندتر كردووه.
شه‌وی رابردوو زۆرترین خۆپێشاندان له شاری كورد، ناوه‌ندی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری رووی دا، حكوومه‌ت بۆ رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌ی خۆپێشاندان جگه له هێڵی ئێنته‌رنێت، هێڵی مۆبایل و ته‌له‌فۆنی ماڵانیشی پچڕاند. له كازرونی سه‌ربه پارێزگای فارسیش خۆپێشاندان توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه.
میدیاكانی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و رووداوانه ناكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه وایه له ئێران هیچ شتێك رووی نه‌دابێت، به‌ڵام میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گه‌رمی رووداوه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
رێوشوێنی زۆر توندی ته‌ناهیی زاڵه
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، خۆپێشاندان له چه‌ند شارێكی خووزستانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له ئیسفه‌هان و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر، رێوشوێنی زۆر توندی ته‌ناهیی زاڵه و پۆلیس بۆ رێگریكردن له خۆپێشاندان له‌و شاره‌دا، هێزێكی زۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆ كردووه‌ته‌وه.
له ده‌وروبه‌ری تاران، نیشابوور ره‌شت و چه‌ند شوێنێكی تری ئێرانیش خۆپێشاندان كراوه، له خۆپێشاندانه‌كاندا دروشم له دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دراوه، زۆربه‌ی دروشمه‌كان دژی عه‌لی خامنه‌یی و ئیبراهیم ره‌ئیسین.
به‌پێی هه‌ندێك ڤیدیۆ كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵك دروشمی ''خامنه‌یی بمرێ'' و ''ره‌ئیسی بمرێ''یان داوه.
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رابردوو، كۆمه‌ڵێك چالاكی سڤیل گیراون و به گوته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژماره‌یه‌كی زۆریان تا ئێسته ده‌ستبه‌سه‌رن و كه‌س ئاگای له چاره‌نووسیان نییه.