لە بەردەم یانەیەكی شەوانە لە بەرازیل، چەكداران هێرشیان كردووەتە سەر خەڵك و بە تەقەی هەڕەمەكی، چوار كەسیام كوشتووە و چواری تریش بریندار بوون. بكوژەكانیش لە دوای كردەكەیان هەڵاتوون و شوێنەكەیان بەجێهێشتووە.
پێگەی "
ئیلاف" ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئایار، هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە كە دوێنێ لە باكوری بەرازیل، چەكداران لە بەردەم یانەیەكی شەوانە تەقەی هەڕەمەكییان لە خەڵك كردووە، چوار كەسیان كوشتووە و چواری تریش بریندارن. چەكداران دوای كردەكەیان شوێنەكەیان جێهێشتووە و تا ئێستە نەگیراون.
حاكمی ویلایەتی پارا هێڵدر پاربالیۆ لەبارەی رووداوەكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییانەی تا ئێستە كراون، پێدەچێ هۆی رووداوەكە كێشەی نێوان باندە تاوانكارییەكانی ناوچەكە هەبێت.
میدیاكانی وڵاتەكەیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە دوو هەفتە بەرلە ئێستە و لە رووداوی هەمانشێوەدا، 12 كەس لە ناوچەی ئەلتامیرا كوژراون. بۆیە ئێستە پۆلیس لێكۆڵینەوە لەسەر جۆری رووداوەكان دەكەن كە رەنگە پێوەندییان پێكەوە هەبێت.
حاكمی ویلایەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە تیمێكی 50 پۆلیسیی دامەزراندووە تا لێكۆڵینەوەی رژد لە رووداوەكان بكەن.
بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتەیش، پێشتریش ویلایەتی پارا شانۆیەك بوو بۆ كێشەی نێوان باندەكانی مادەی هۆشبەر، بەهۆی كێشەكانیانەوە چەندان كەس كوژراون.