ئێمباپێ بۆ ساڵی سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕه‌نسای وه‌رگرت
کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕەنسا، بۆمبێکی گه‌وره‌ی تەقاندەوە.
ئێمباپێ ئێواره‌ی یه‌كشه‌م بۆ ساڵی سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕه‌نسای وه‌رگرت و گوتیشی: "سێ ساڵ لەمەوبەر ئەم هەڵەیەم کرد کاتێک له ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌م له باره‌ی داهاتووی خۆمه‌وه قسه‌م كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕیاری خۆم داوه و هەمووان بە زووترین کات ده‌زانن بڕیاره‌كه‌م چییه، من خۆم یه‌كلا كردووه‌ته‌وه".
کیلیان ئێمباپێ وێڕای وەرگرتنی خەڵات وه‌ك باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا، رایگەیاند، دەیەوێت بەرپرسیاریه‌تیی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت، ئەمەش مشتومڕی لەسەر ئەگەری بەردەوامبوونی لەگەڵ یانه‌ی پاریس سانجێرماندا لێ کەوتەوە.
تۆڕی "رادیۆی مۆنتی کارلۆ" ئاشکرای کردووە، کیلیان ئێمباپێ دوای رێوڕه‌سمه‌كه بە رۆژنامەنووسانی گوتووە، لە ماوەی 13 رۆژی داهاتوودا بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، بە تایبەتی پێش گردبوونه‌وه‌ی داهاتووی هەڵبژاردەی فڕه‌نسا لە 28ی ئایاردا.
گرێبه‌ستی کیلیان له‌گه‌ڵ پاریس لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، پێشبینییش ده‌كرێت یاریزانه‌كه پێوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بكات.