ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لبنان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ژماره‌ی كورسییه‌كانی هێزه‌كانی دژبه‌ری حزبوڵای لبنان، زیادی كردووه و حزبوڵاش پاشه‌كشه‌ی كردووه.
به‌سام مه‌وله‌وی وه‌زیری ناوخۆی لبنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، 41%ی هاووڵاتییان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كردووه.
ره‌وتی سیاسی هێزه لبنانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌میر جه‌عجه‌ع كه دژی حزبوڵایه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 20 كورسییان مسۆگه‌ر كردووه و به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان به رێژه‌ی 25% زیادی كردووه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كریستیانه‌كان 15 تا 16 كورسیی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌م ره‌وته كه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبوڵا هه‌بووه، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو كورسییهكانیانی دابه‌زیون.
كورسییه‌كه‌ی به یه‌كێكی تر دۆڕاندووه كه دژی حزبوڵایه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی ئازاد كه میشێل عۆن سه‌رۆك كۆماری ئێسته‌ی لبنان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له دوای هه‌ڵبژاردنی 2018 گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی دامه‌زراند، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورسییه‌كانی كه‌م بكات.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، به‌رپرسێكی حزبوڵای لبنان رای گه‌یاند، ته‌ڵال ئه‌رسه‌لان سیاسه‌تمه‌داری ناسراو كه به هاوپه‌یمانی حزبوڵا هه‌ژمار ده‌كرا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتووه و كورسییه‌كه‌ی به یه‌كێكی تر دۆڕاندووه كه دژی حزبوڵایه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هاوپه‌یمانی یه‌كێتی له پێناو گۆڕان، به سه‌رۆكایه‌تی مارك زوو، دوو كورسیی تری به‌ده‌ست هێنا.
ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی حزبوڵا و ئه‌مه‌لی شیعه‌كان زاڵن كه‌می كردووه.