حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی نه‌وتدا به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كاری كردووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له سه‌رده‌می مام جه‌لال و نووری مالیكی‌دا كراوه. راوێژكارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به پێویستی ده‌زانێ لایه‌نه‌كانی سلێمانی رێز له بۆچوونی مام جه‌لال بگرن.
دكتۆر بێوار خنسی راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان په‌یامی ڕوونی داوه‌ته به‌غدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا و پرسی نه‌وت، پێویسته ھیچ رێیه‌ك نه‌گیرێته‌به‌ر و به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێم زۆرباشه، كه ده‌ڵێ پێكه‌وه كار بكه‌ن و ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و پێی وایه ناكرێ تاكلایه‌نه بڕیار بدرێت و كار بكرێت، پێویسته ھه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه سیاسه‌تی ستراتیجی نه‌وت بنووسن و ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بدرێت و بچێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن و ببێته بنه‌مایه‌ك و ھه‌موو ده‌زگاكانی نه‌وت دامه‌زرێن به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌ستووردا باس كراوه.
خنسی ده‌ڵێت، ''ئێمه ته‌نیا پێداگری له‌و مافانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین كه له ده‌ستووری عێراقدا ھاتووه و ھیچ رێیه‌كی تر نییه به‌كار بھێنرێت، بۆیه ھه‌ر رێیه‌كی تر ده‌بێته ھۆی نه‌مانی مافی كورد، ھه‌ندێك كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكرێت مافی كورد ده‌درێت، به‌ڵام كوا مافی كورد، كوا رێیه یاساییه‌كه، بۆیه پێویسته ھه‌موو پرس و كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور یه‌كلا بكرێنه‌وه نه‌ك به‌و شێوه‌یه بڕیار بدرێت و په‌سند بكرێت.''
ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وت كردووه
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی نه‌وت كردووه، بۆیه ئاماده‌یه به‌پێی ده‌ستوور ھه‌ر كێشه‌یه‌ك ھه‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به‌غدا له خۆیه‌وه بڕیار بدات و بیه‌وێت جێبه‌جێی بكات كه ئه‌وه‌ش قابیلی قبووڵ نییه .
به گوته‌ی دكتۆر بێوار خنسی، ئه‌وانه‌ی له سلێمانی پشتگیری له بڕیاره‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ ناكۆكیی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام حورمه‌ت نه‌گرتنی مام جه‌لالی ره‌حمه‌تییه كه ئه‌وكات سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌ری ھه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی ماده‌ی 11ی ده‌ستوور، نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان یاسایی و ده‌ستوورییه و یاساكه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌وكاتی نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌تی مالیكی و ھه‌رێمی كوردستان بووه، ئه‌وكات رێككه‌وتن كرا ئه‌گه‌ر تا مانگی ئایاری 2007 یاسای نه‌وت و گاز ده‌رنه‌چوو، حكوومه‌تی ھه‌رێم مافی ھه‌یه كار له كه‌رتی نه‌وتی خۆی بكات، بۆیه ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره‌ی كردووه كه له‌سه‌ری رێك كه‌وتن و كاری زیاتری نه‌كردووه .
دهۆك\بڵند ئیبراھیم