ئیریچ تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی لە بارەی دەستپێکردنی ئەرکەکەی لەگەڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد لێدوانی دا و باسی رۆناڵدۆشی كرد.
تێن هاگ بڕیاره هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ مان یونایتد ده‌ست به كار بێت و لە لێدوانەکانیشیدا بۆ رۆژنامەی میرەری بەریتانی گوتی: "لە ئەمڕۆوە سەرنجم لەسەر مانچێستەر یونایتد دەبێت، بێگومان لەوێدا لە شتەکاندا ورد دەبمەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێشته دەبێت دەست بە شیکاری وردی دۆخەکە بکەم لەوێ، دەبێت لەگەڵ تیپه‌كه کاربکەم".
"یاریزانە باشەکانی مانچێستەر یونایتد زۆرن، بەڵام دەبێت وایان لێ بکەین وەک یه‌ك تیپێک کار بکەن، هەروەها بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆش هەمان شتە، ئەو یاریزانێکی زەبەلاحە". راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه وای گوت.
چەند راپۆرتێك باس لەوە دەكەن، رەنگە تێن هاگ لە میركاتۆی هاوینەدا داوای دەستبەرداربوون لە رۆناڵدۆ بكات، ئەوەش بەهۆی نەشیاوی دۆن بەو شێوازەی یاریكردن، كە راهێنەرە هۆڵەندییەكە بە نیازە له‌گه‌ڵ تیپه‌كه جێبەجێی بكات.
ئیریك تێن هاگ ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌ری ئه‌یاكس ئه‌مستردام بوو، نازناوی خولی هۆڵه‌ندای برده‌وه، به‌ڵام له هاوینی ئه‌مسال له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
جێگای ئاماژەیە وەرزی داهاتوو یانەی مانچێستەر یونایتد بەشداری لە چامپیۆنزلیگ ناکات، بەڵام هێشته تیپەکە لە کێبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی کورسی پاڵاوتن بۆ خولی ئەوروپا.