بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکیی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەیشتووەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بچێتە ریزەکانی ئه‌و یانه‌یه.
گرێبەستی لێڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بایرن لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، بەڵام یاریزانه‌كه خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانە باڤارییەکە راگەیاندووه لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
بە پێی زانیارییه‌كانی بەرنامەی "ئێلچیرینگیتۆ"ی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، لێڤاندۆڤسکی پێشتر رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەو ئۆفەرەی یانەی بارسێلۆنا، کە گرێبەستی 3 ساڵە و مووچەی ساڵانەی 8 ملیۆن یۆرۆیه، له‌گه‌ڵ پاداشت و هه‌ندێك گۆڕانكاری.
جێی ئاماژه‌یه له رۆژانی رابردوو هێربێرت هاینەر سەرۆکی یانەی بایرن میونشن پەیامێکی بەهێزی بۆ ئەستێرە پۆڵەندییەکە نارد ، کاتێک گوتی: "لێڤاندۆڤسکی تا 30ی حوزەیرانی 2023 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بایرن میونشندا هه‌یه و پێویسته تا ئه‌و كاته له یانه‌كه‌دا بمێنێته‌وه".
لێڤاندۆڤسكی ده‌یه‌وێت وێستگه‌یه‌كی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاقی بكاته‌وه و له‌م رۆژانه‌شدا ئاشكرای كرد، بایرن میونشن هیچ ئۆفه‌رێكیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه ئه‌ویش ده‌یه‌وێت جێی بهێڵێت.