كتێبی "میدیا و سۆشیال میدیا كاریگه‌ری و چاره‌سه‌ر" له نووسینی دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و میدیا، له دووتوێی 132 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی پاندا له سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
دكتور نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید به "وشه"ی گوت، كتێبه‌كه له چه‌ند ناونیشانێكی جیاواز و له ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه، شیكاری بۆ میدیا و سۆشیال میدیا كردووه، كاری له‌سه‌ر كاریگه‌رییه جیاوازه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و كولتوور و بواره‌كانی ژیان كردووه.
ئه‌و گوتی، له‌گه‌ڵ هه‌ر بابهتێكیشدا جگه له شیكاریی فۆرم و جۆری ئه‌و كاریگه‌رییانه و شوێنه‌واره‌كانی، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر پێشنیار و رێچاره و ڕیگرتن له‌و حاڵه‌تانه كه به‌هۆی سۆشیال میدیاوه دروست ده‌بن، هاوكات كاری له‌سه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كه‌ی كردووه.
له دووتوێی 132 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی پاندا له سلێمانی چاپ كراوە
ئه‌م كتێبه له دووتوێی 132 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی پاندا له سلێمانی چاپ كراوه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كاندا.
دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستا له زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕی میدیا و ڕاگه‌یاندنه و شه‌ش به‌رهه‌می تری له بواری میدیادا هه‌یه.
سلێمان\ئاسان محه‌مه‌د