له رێوڕهسمێكدا لویس سوارێزی یاریزانی ئاتلێتیكۆ مهدرید، لهگهڵ هیكتۆر هێرێرای هاوڕێی ماڵئاواییان له یانهكهیان كرد و به گریانهوه یاریگهیان جێ هێشت.
ئێوارەی یەکشەم، یاریگهی "واندا میترۆپۆلیتانۆ" بووه شانۆی رێزگرتن لە ههردوو یاریزانی یانهی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی " لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هیکتۆر هێرێرای مەکسیکی"، دوای یارییەکەیان بەرانبەر یانەی سێڤیلیا لە گهڕی 37ی خولی ئیسپانیا.
لویس سوارێز بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکی کرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 65دا ماتیۆس کونیای هاوڕێی جێگەی بگرێتەوە، لە خولەکی 78یشدا هیکتۆر هێرێرا لە جیاتی رۆدیگۆ دی پاوڵی هاوکارە ئەرجەنتینییەکەی هاتە نێو یاریگه.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، لویس سوارێز و هیکتۆر هێرێرا لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە ناو یاریگه بۆ ماڵئاواییکردن لە هاندەرانی یانەکە، لە کاتێکدا هاندهرانی یانهكه بە گەرمی پێشوازییان لێ کردن.
یانهی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هەژماری فەرمیی خۆیانەوە لە توویتهر، توویتێکیان بڵاوکردەوە، بۆ ئاشکراکردنی رۆیشتنی سوارێز و هێرێرا لە تیپەکە، هەروەها ئاهەنگێکی ماڵئاوایی بۆ ئەوان دوای یارییەکە.
لە توویتەکەدا هاتووە: لە کۆتایی یارییەکەدا واندا میترۆپۆلیتانۆ سڵاو لە لویس سوارێز و هیکتۆر هێرێرا دەکات، لەکاتێکدا ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە خێزانی ئاتلەتیکۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە "لە کۆتایی یارییەکەدا تکایە لە کورسییەکانتان بمێننەوە، چونکە لە ساتەوەختی زۆر تایبەتدا دەژین".
هێشته دیار نییه لویس سوارێز روو دهكاته چ یانهیهك، بهڵام سهرچاوهكان باسی ئهوه دهكهن هێرێرا دهچێته یانهی هیوستن دینامۆی ئهمریكی.