دوای ئه‌وه‌ی بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ساڵی 2016، له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی، هه‌لیان پێشكه‌ش به خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی بێری لارسۆن كرد بۆ گێڕانی رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كانیاندا.
دواجار بێری لارسۆن له نێوان هه‌له‌كاندا، گێڕانی رۆڵی یه‌كه‌م ژنه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای قبووڵ كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره له فیلمێكی نوێ‌دا، رۆڵی ڤیكتۆریا وود هووڵ بگێڕێت كه یه‌كه‌مین ژنه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندید كردبێت.
هووڵ، له ساڵی 1872 خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كاندید كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هێشتا ژنانی ئه‌مه‌ریكا مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو، به‌ڵكو له ساڵی 1920 بۆ یه‌كه‌م جار ژنانی ئه‌و وڵاته مافی ده‌نگدانیان به ده‌ست هێنا و دواجاریش ئه‌و خانمه كاندیده له ساڵی 1927 كۆچی دوایی كرد.