جیابوونه‌وه له ریزه‌كانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و ژماره‌یان گه‌یشته 155چه‌كدار. نه‌ك ته‌نیا چه‌كداری كوردی ئێزیدی، بگره چه‌كداری خۆشیان لێیان جیا ده‌بنه‌وه .
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، جیابوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ھۆی ئه‌و دۆخه‌ی له شنگال دروست بووه له نێوان سوپا و په‌كه‌كه به‌رده‌وامه، تا ئێسته 155 چه‌كداری په‌كه‌كه جیا بوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش چه‌كداران واز له ریزه‌كانی په‌كه‌كه دێنن.
ئه‌وانه‌ی كه جیا بوونه‌ته‌وه له ماڵ دانیشتوون و چیتر پێوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه نه‌ماوه
ئه‌و گوتی، ''ئه‌وانه‌ی كه جیا بوونه‌ته‌وه له ماڵ دانیشتوون و چیتر پێوه‌ندییان به په‌كه‌كه‌وه نه‌ماوه، پێشتریش چه‌كداری تر له‌وان جیا بوونه‌ته‌وه و دوێنێش چه‌كدارێكیان له توركیا ھات و پێوه‌ندی به ئێمه‌وه كرد و له په‌كه‌كه جیا بووه‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام دێن و ئێمه‌ش راده‌ستی ھه‌رێمی كوردستانیان ده‌كه‌ین، چونكه په‌كه‌كه بیانگرێت یان زیندانییان ده‌كات یان ده‌یانكوژێت.''
شه‌شۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێسته دۆخی شنگال ھه‌ندێك ئارامه و شه‌ڕ وه‌ستاوه، به‌ڵام تا ئێسته دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و په‌كه‌كه‌ش له‌ناو شنگال ماون و ده‌رنه‌چوون، بۆیه دۆخه‌كه وه‌ك خۆیه‌تی و ھیچ ھه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردن نه‌نراوه .
دهۆك\بڵند ئیبراھیم