مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ماتیۆ توله‌ر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد كه به‌بۆنه‌ی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانی كردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، له دیداره‌كه‌دا كه ڕۆبه‌رت پاله‌دینۆ كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی كاركردنیدا له عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كانی داهاتوویدا.
هاوكات تاوتوێكردنی دواین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا، ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانی دیداره‌كه بوون.