یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌م به‌شداریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی باله، سێیه‌م یاریشی دۆڕاند، به‌ڵام ده‌چیته قۆناغی دووه‌م
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی ئایار، له سێیه‌م یاریی خۆیدا له قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی باله، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 1-3 گێم به یانه‌ی ره‌ییانی قه‌ته‌ڕی دۆڕا.
هه‌رچه‌نده یانه‌ی هه‌ولێر گێمی یه‌كه‌می به 25-21 برده‌وه، به‌ڵام دواتر سێ گێمی یه‌كبه‌دوای یه‌كی دۆڕاند به ئه‌نجامه‌كانی 14-25، 21-25 و 17-25.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بوو، دوو یاریی رابردووشی به‌رانبه‌ر یانه‌كانی شه‌هدابی یه‌زدی ئێرانی و تارازی كازاخستانی دۆڕاند.
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت و به پێی سیستمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، هه‌ر هه‌شت یانه‌ی به‌شداری، ده‌چنه قۆناغی دووه‌م و له‌وێدا تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، به شێوازی "مه‌قه‌ست" یاریی ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، كه سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وشه پشتڕاستی كرده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر، كه چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه، چوارشه‌می داهاتوو به‌رانبه‌ر یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاریی ده‌كات و پێده‌چێت یانه‌ی په‌یكانی ئێرانی بێت.
یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره، به نوێنه‌رایه‌تیی عێراق له شوێنی یانه‌ی به‌حری، پاڵه‌وانی عێراق به‌شداربوو، یه‌كه‌مجاریشه یانه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی باله‌ی ئاسیا بكات.
جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی غازی جنووبی عێراقییش به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه.