به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماری دووه‌می خانووبه‌ره‌ی سلێمانی، زه‌وییه‌ك له ناو پڕۆژه‌ی چاڤی لاند به به‌های 36 ملیار دینار ده‌فرۆشرێت و رۆژی 25ی ئه‌م مانگه زیادكردنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێسته شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا، هیچ قسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌كردووه و خاوه‌ن پشكه‌كانیش بێ هیوان كه به‌و پاره‌یه مافی ئه‌وان بدرێته‌وه.
نه‌ژاد ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری خاوه‌ن پشكه‌كان و یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و زیادكردنه نین كه بۆ زه‌وییه‌كی ناو پڕۆژه‌ی چاڤی لاند كراوه، بگره نازانین چی روو ده‌دات و كه‌س ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، زه‌وییه‌كه 16 دۆنم ده‌بێت و به 36 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه.
پێیان وایه شتێك نه‌ما به‌ناوی خاوه‌ن پشكه‌وه
ئه‌و گوتی، ئه‌و زه‌وییه ئه‌گه‌ر هی پڕۆژه‌كه بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه بێت و بیفرۆشن، هیچ سوودێكی بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان نابێت و بگره مافی ئه‌وانیشی به‌سه‌ره‌وه نابێت، چونكه پێیان وایه شتێك نه‌ما به‌ناوی خاوه‌ن پشكه‌وه و خۆیان هه‌رچییان بوێت ده‌یكه‌ن و شاسواریش دیاره دهستكهلای كێیه.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، دیار نییه پاره‌ی ئه‌و زه‌وییه بۆ كوێ ده‌ڕوات و بۆ كێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه له ناو چاڤی لاند بێت، ئه‌وه موڵكی پڕۆژه‌كه‌یه و ده‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش بێت ئه‌وه شاره‌وانی ده‌یكات، كه‌واته زه‌وییه‌كانی سلێمانی بۆ به‌و جۆره ده‌فرۆشرێن و خزمه‌ت به كێ ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی