به گوێره‌ی ڕووپێوێكی مه‌یدانی له زۆربه‌ی شار و ویلایه‌ته‌كانی توركیا ئه‌نجام دراوه، له‌باره‌ی زمانی دایكه‌وه، له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، كه 31% خێزانه كورده‌كان له ماڵه‌وه به زمانی كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ناكه‌ن و نایانه‌وێ منداڵه‌كانیان فێری كوردی بكه‌ن، چونكه ئه‌مه له كاتی چوونیان بۆ قوتابخانه كێشه و گرفتی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌می منداڵه‌كان بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندن و گه‌یشتن به زانكۆ و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و پێشخستنی خودی خۆیان.
ناوه‌ندی
توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه ئه‌م ڕووپێوه‌ی ئه‌نجام داوه و به دیاریكراویش ڕووپێوه‌كه بۆ زانینی ئاستی فێركردن و قسه‌كردن بووه به زمانی كورد له نێو ماڵباته كوردییه‌كان له ناوچه جیا جیاكانی توركیا، به مه‌به‌ستی پاراستنی زمانی دایك و ڕێزگرتن له زمانی دایك.
ڕووپێوه‌كه له 20ی نیسان / ئه‌پریلی ڕابردوو تا پێنجی ئه‌م مانگه ئایار /مایۆ ئه‌نجام دراوه و له ویلایه‌ته‌كانی " ئه‌ده‌نه، ئادیه‌مان، ئاگری، ئه‌نكه‌ره، ئه‌نتاڵیا، باتمان، بۆرسه، دێرسیم، دیاربه‌كر، عه‌نتاب، هه‌كاری، ئیستانبۆل، ئه‌زمیر، ماردین، مێرسین، مووش، ئورفه، شرنا‌خ، وان" ئه‌نجام دراوه، زیاتر له دوو هه‌زار و 600 سیمپل به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له هه‌ریه‌ك له‌و ناوچانه وه‌رگیراون و كۆمه‌ڵێك پرسیاریان ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ورده‌كاری ته‌واوه له هاریكاری و پشتیوانی دایك و باوكان بۆ فێركردنی زمانی دایك له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیان بكۆڵنه‌وه و به داتای زانستی ئه‌و بابه‌ته شی بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئاستی زانینی زمانی كوردی به زاره جیاوازییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن به‌شدارانی ڕووپێوه‌كه، ڕێژه‌ی 89.4% دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به شێوه‌زاری كرمانجی ده‌په‌یڤن و 10.1%یش بریتی بوون له ئاخێوه‌رانی زاراوه‌ی زازاكی، 0.5%یش هێمایان به‌وه كردووه، كه زازاكی و كرمانجی ده‌زانن. هه‌ردووكیان به دوو زاری زمانی كوردی هه‌ژمار كردووه و به گرنگیان زانیوه هه‌مووان ئه‌گه‌ر به‌شێویه‌كی ڕههایش نه‌بێت، گرنگه كه‌مێك له زاراوه‌كانی تر بزانن و تێی بگه‌ن.
له‌باره‌ی ئاست و به‌رده‌وامی قسه‌كردنیان به زمانی كوردی، 68.4% به‌شداریان دووپاتیان له‌وه كردووه كه به به‌رده‌وامی به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن له نێو ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، هاوكات 22.8% باسیان له‌وه كردووه كه به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به كوردی له ماڵه‌وه قسه ده‌كه‌ن، 6.7% گوتویانه كه به ده‌گمه‌ن به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن، دواجاریش ڕێژه‌ی 2.1% ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیشیان به زمانی كوردی قسه ناكه‌ن و هه‌میشه زمانی توركی به‌كارده‌هێنن، له ماڵه‌وه بن یان له ده‌ره‌وه، توركی زمانی سه‌ره‌كیانه. به‌ڵام ئه‌و ڕاستیهیشیان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه زمانی كوردی ده‌زانن.
له‌باره‌ی ئاستی زانینی زمانی كوردی به تایبه‌ت له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه له‌لایه‌ن پرس لێكراوهكانهوه، ڕێژه‌ی 47.6% هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زۆرباش له زمانی كوردی تێده‌گه‌ن و هیچ گرفتێكیان نییه، له به‌رانبه‌ردا 24.2% به ئاستێكی باش له زمانی كوردی ده‌گه‌ین، وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌یان داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تریش كه ماوه‌ته‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
34.3%ی پرسیارلێكراوان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و بێ كێشه قسه به زمانی كوردی ده‌كه‌ن
بۆ پرسی ئاسی زانینیان بۆ قسه‌كردن به زمانی كوردی، ڕێژه‌ی 34.3%ی پرسیارلێكراوان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و بێ كێشه قسه به زمانی كوردی ده‌كه‌ن، هاوكات ڕێژه‌ی 30%ی تریش گوتویانه كه به باشی ده‌توانن به كوردی قسه بكه‌ن و به‌شداری له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینهوهكان به زمانی كوردی بكه‌ن.
له بواری خوێندنه‌وه‌ی تێكست به زمانی كوردی كه زمانی دایكی پرسیارلێكراوهكانه، ڕێژه‌ی 26.1% وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ده‌توانن به زمانی كوردی بخوێننه‌وه، ڕێژه‌ی 21.7%یش وه‌ڵامیان بۆ ئاستی زانینیان بۆ خوێندنه‌وه‌ی تێكست به زمانی كوردی تاڕاده‌یه‌كی باش بووه. له‌سه‌ر توانای نووسینیشیان به زمانی كوردی، ڕێژه‌ی 20.5%ی به‌شداربووان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ده‌توانن به زمانی كوردی تێكست بنووسن، هاوكات ڕێژه‌ی 17.7%یشیان گوتوویانه كه به ئاستی باش ده‌توانن به كوردی بنووسن، واته به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند.
ئه‌و بهشدارانهیشی كه وه‌ڵامیان ئه‌وه بووه كه له زمانی كوردی ناگه‌ن، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی ئاسته‌م لێی تێده‌گه‌ن، له كاتێكدا خێزانه‌كانیان كوردن، ڕێژه‌یان بریتی بووه له 31.7%، له‌باره‌ی هۆكاری تێنه‌گه‌یشتنیان له زمانی كوردی، ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له ماڵه‌وه به زمانی كوردی قسه ناكات. 28.6%ی تریشیان كه له كوردی ناگه‌ن، هۆكاره‌كه‌یان بۆ نه‌بوونی قوتابخانه و ناوه‌ندی فێركردنی زمانی كوردی له ناوچه جیا جیاكانی توركیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و 19.8%یشیان گوتوویانه كه خێزانه‌كانیان نایانه‌وێ كێشه‌مان بۆ دروست ببێت و به پێویستیان زانیوه كه ته‌نیا زمانی فه‌رمی بزانین. ته‌نیا ڕێژه‌ی 13.5%یشیان هۆكاری تێنه‌گه‌یشتن و نه‌زانینی زمانی كوردیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه ئه‌وان فێری نه‌بوون. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌شداران له ماڵه‌وه به كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی 31.5% دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ناكه‌ن، چونكه ئه‌وه له قوتابخانه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات و نایانه‌وێ به ده‌ست دوو زمانییه‌وه سه‌ر له منداڵه‌كانیان بشێوێنن.