نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك هه‌واڵی خۆشی چین له‌باره‌ی لابردنی رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتین، رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشا، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌پاندنی سزای نوێی نه‌وت به‌سه‌ر رووسیادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌های نه‌وت زیاتر له به‌رزبوونه‌وه‌ی بوه‌ستێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 113 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا دوێنێ تا 109 دۆۆار دابه‌زیبوو. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش به 113 دۆلار و 93 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا دوێنێ له خوارووی 108 دۆلار ده‌فرۆشرا.
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌ره‌نتین له چین، دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی سستبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری دنیا، ماوه‌یه‌ك بوو كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌ڵام نوێترین هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆخی چین باشتر بووه و خه‌ریكه رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتین لاده‌برێن، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز ببێته‌وه و نرخه‌كه‌ی گرانتر بكات.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه شكستی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر رووسیا، رێگری له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت گرتووه و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌مێكیشی دابه‌زاندووه.
ترسی ئه‌وه هه‌یه نه‌توانرێ بۆشایی پێداویستی نه‌وت پڕ بكرێته‌وه.
هۆكارێكی تر كه نرخی به‌رز كرده‌وه، دواین زانیارییه له قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا كه باس له‌وه ده‌كرێ، بۆ كه‌مترین قه‌باره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ه‌وه دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بازاڕه‌كانی نه‌وتی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ترسی ئه‌وه هه‌یه نه‌توانرێ بۆشایی پێداویستی نه‌وت پڕ بكرێته‌وه.
جگه له‌مه جه‌نگی ئۆكراینا وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌روو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ره‌چاو كراوه بۆ رێگریكردن له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، گرنگترینیان بریتی بووه له بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكا كه رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی سستكردنی بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا. جگه له‌مه نرخی دۆلاریش بۆ به‌رزترین ئاستی له‌وه‌ته‌ی 20 ساڵی رابردوو هه‌ڵكشاوه و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه نه‌وت گرانتر ده‌ستی كڕیار ده‌كه‌وێت.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.