ته‌ندروستیی سلێمانی ئاشكرای كردووه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه، هاووڵاتییه‌كی زۆر له شاره‌كه‌دا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی پارێزگای سلێمانی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له دوێنێ به‌یانییه‌وه ڕووی له پارێزگای سلێمانی كردووه، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 130 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی شار و د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی تایبه‌ت به منداڵانیان كردووه".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، سه‌ردانی هاووڵاتییان بۆ ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه، به‌هۆی هه‌ستیاری به خۆڵبارین و كاریگه‌رییه‌كانی بووه، هاوكات به‌شێكی زۆریان چاره‌سه‌ری پێویستی پزیشكی‌یان بۆ كراوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یشی ماونه‌ته‌وه له ژێر چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستیدان.
كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایار، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به سێ شه‌پۆلی جیاواز به به‌رده‌وامی شه‌پۆلی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، كه‌سێكیش له به‌غدا گیانی له ده‌ست داوه، ژینگه‌ناسانیش پێیان وایه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی شه‌پۆلی خۆڵبارینه جگه له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هاوكات خراپبوونی ژینگه‌ی سه‌وزایی عێراقیش كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی هه‌یه.