سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌بوونی پاره له بانكه‌كانی سلێمانی بۆ پێدانی مووچه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌كه‌می كارگێڕی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌ولێردا ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ پارێزگارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆ ده‌بێته‌وه.
هۆكاری دیارنه‌مانی داهاته له‌و ناوچانه و نه‌بوونی پاره له بانكه‌كان بۆ پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌ران
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئاواتی شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها جه‌لال نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌كرێت.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خستنه‌ڕووی هۆكاری دیارنه‌مانی داهاته له‌و ناوچانه و نه‌بوونی پاره له بانكه‌كان بۆ پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌ران. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه مووچه‌ی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان كردووه.