سیراجه‌دین حه‌قانی سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنی ئه‌و، 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیاری كردبوو، رای گه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا چیتر دوژمنی ئه‌فغانستان نییه.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان كردووه و به‌شێك له چاوپێكه‌وتنه‌كه، له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
حه‌قانی له به‌رنامه‌كه‌دا له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هێشتا تاڵیبان ئه‌مه‌ریكا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت؟ ئه‌و گوتی ''نه‌خێر ئێسته به چاوی دوژمن سه‌یری ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین، چه‌ندان جار پێداگریمان له دانوستان كردووه و كاتی ئه‌وه هاتووه به دانوستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.''
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، له داهاتوودا تاڵیبان پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ته‌واوی وڵاتانی دنیا په‌ره پێ ده‌دات. هه‌روه‌ها پێداگری له رێككه‌وتننامه‌ی ده‌وحه كردووه و گوتوویه‌تی، تاڵیبان پابه‌نده به رێككه‌وتنه‌كه و هیچ كاتێك تاڵیبان و ئه‌فغانستان نابنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
به‌مزووانه هه‌واڵی خۆش له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، قسه‌ی له‌سه‌ر رێكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كچان بۆ قوتابخانه‌كان كردووه و گوتوویه‌تی، به‌مزووانه هه‌واڵی خۆش له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه كه پلانێكیان هه‌یه بۆ باڵاپۆشی كچانی سه‌رووی پۆلی شه‌شه‌م و تا جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه له ته‌واوی قوتابخانه‌كان، كچانی سه‌رووی پۆلی شه‌ش ناتوانن بچنه قوتابخانه.
كریستیان ئه‌مانپوور پێشكه‌شكاری سی ئێن ئێن له ئه‌فغانستان، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ندێك چاودێری سیاسی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و نووسیویانه، سه‌رده‌مێك ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی دیاری كردبوو تا ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان بگرێت، ئێسته‌یش له ئه‌مه‌ریكاوه رۆژنامه‌نووس ده‌نێرێت و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.