هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری ئه‌وه ده‌رچوو كه 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكرێت، چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی نرخ و شوێنی پڕۆژه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه. ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه نرخ و نه شوێنی پڕۆژه‌كه‌یان دیاری نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، هێمن هه‌ینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌ی كه بۆ هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ناڕاستن.
له‌و نرخه‌ش كه‌متر بۆ قستی مانگه‌كه‌ی باس ده‌كرێت
روونی ده‌كاته‌وه، نه شوێنه‌كه‌ی و نه نرخه‌كه‌ی و نه شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و پێشه‌كییه‌كه‌ی، دیاری نه‌كراوه. رۆژی پێنجشه‌م سیمینارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پڕۆژه‌كه بكرێت .
له دوێنێوه هه‌واڵی نرخ و شوێن و قستی مانگانه‌ی پڕۆژه‌كه له سۆشیال میدیا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه مانگانه 110 دۆلار ده‌درێته‌وه و هیچ پێشه‌كییه‌كیش نادرێت،. به‌ڵام راگه‌یاندنی ده‌سته رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مانه بنه‌مای راستییان نییه، چونكه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه لێكۆڵینه‌وه لێ ده‌كرێت و پرۆپۆزه‌لی ته‌واو ئاماده ده‌كرێت، دواتر ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و سه‌رۆك وه‌زیران بڕیار ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له‌و نرخه‌ش كه‌متر بۆ قستی مانگه‌كه‌ی باس ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ك قسه كراوه نه‌ك پێشنیاری فه‌رمی.
بڕیاره پێشینه‌ی ئه‌و كاره بۆ كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توانای دابینكردنی كرێی خانوویان نییه و له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌ت سوودمه‌ند نه‌بوونه.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به هاووڵاتییانی راگه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بڕیاری داوه 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكرێ.