شه‌پۆلی خۆڵبارین تارانی پایته‌ختی ئێرانیشی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ته‌واوی فه‌رمانگه و قوتابخانه‌كانی ئه‌م شاره داخران و پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نرا. خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه حكوومه‌ت خۆڵبارینی كردووه‌ته بیانووی راگه‌یاندنی پشوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خۆپێشاندانه‌كان بكات.
عابید مه‌لیكی یاریده‌ده‌ری پارێزگاری تاران رای گه‌یاند، پێشبینیی ئه‌وه‌یان كردبوو خۆڵبارینی ئه‌مڕۆی شاره‌كه زۆر چڕ ده‌بێت، بۆیه بڕیاری راگه‌یاندنی پشوویان دابوو.
رێژه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ له تاران 238 راگه‌یه‌نرابوو
له تاران پێنوێنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا، رێژه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ له تاران 238 راگه‌یه‌نرابوو كه رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، به‌ڵام شاره‌كه زۆرجار رێژه‌ی به‌رزتریشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه‌چی پشوو رانه‌گه‌یه‌نراوه.
راگه‌یاندنی پشوو له تاران له كاتێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پایته‌ختی وڵاتیشی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێك چاودێری سیاسی و هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه، راگه‌یاندنی پشوو ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به رێگریكردنی خه‌ڵك له خۆپێشاندان هه‌یه، پێوه‌ندی به پیسبوونی كه‌شوهه‌وا نییه.
له سێ تا چوار رۆژی رابردوو له به‌شێك له پارێزگاكانی ئێران‌دا، خۆپێشاندان له دژی گرانی و دۆخی ناله‌باری ژیان له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و درێژه‌ی هه‌یه.