له یارییه‌كی به‌هێزی پرێمه‌رلیگدا لیڤه‌رپوول له به‌رده‌م ركابه‌رێكی به‌هێزدایه، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ش نه‌باته‌وه، نازناوی ئه‌م وه‌رزه له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، له دوایاریی گه‌ڕی 37 و پێش كۆتایی خولی نایابی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ساوسامتۆن ده‌بێته‌وه.
لیڤه‌رپوول له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه به 86 خاڵ و چوار خاڵ له دوای مانچێسته‌ر سیتیی پێشه‌نگه.
لیڤه‌رپوول ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر بردنه‌وه تۆمار بكات، جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سیتی بۆ یه‌ك خاڵ كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كسان بێت، ئه‌وا جیاوازییه‌كه ده‌بێته سێ خاڵ، به‌مه‌ش له دواگه‌ڕدا، كه یه‌كشه‌می داهاتوو ده‌كرێت، پاڵه‌وانی خولی ئه‌م وه‌رزه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپوول ئه‌مڕۆ دووچاری شكست ببێت، ئه‌وا جیاوازییه‌كه هه‌ر چوار خاڵ ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی راسته‌وخۆ به‌بێ ئه‌نجامدانی یاریی داهاتوو، ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه.
گواردیۆلا و یاریزانان و هانده‌رانی مان سیتی، ئه‌مشه‌و چاویان له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌بێت و چاوه‌ڕێی هه‌واڵی خۆش له یانه‌ی ساوسامتۆن ده‌كه‌ن.
گواردیۆلا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به گاڵته‌وه گوتی، داواكارم یاریزانانی ساوسامتۆن چوار گۆڵ له لیڤه‌رپوول بكه‌ن.
لیڤه‌رپوول شه‌مووی رابردوو له یاریی كۆتایی جامی ئینگلته‌را له چێڵسیی برده‌وه و جامه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مڕۆش پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ مانه‌وه له پێشبڕكێی بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ، به‌ڵام ده‌بێت به وریاییشه‌وه یاریی بكات بۆ پاراستنی یاریزانه‌كانی، چونكه كۆتایی ئه‌م مانگه له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یاریی ده‌كات.