به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كۆمپانیا سه‌فره نابێت رێكلامی دۆشاوی "ته‌ماته‌ی سه‌فره" بڵاو بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی موزیكی فۆلكلۆری كوردیی به‌كار هێناوه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپ و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا رێكلام بۆ دۆشاوی "ته‌ماته‌ی سه‌فره" ده‌كرێت، له رێكلامه‌كه‌دا موزیكی فۆلكلۆری ره‌سه‌نی كوردی به‌كار هاتووه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی سێی یاسای رێكخستنی رێكلامه.
پێبژاردنی له 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت و له 15 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت
روون كراوه‌ته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كه هی كۆمپانیای سه‌فره‌یه، ده‌ستبه‌جێ بڕیاری راگرتنی رێكلامه‌كه له كه‌ناڵه‌كاندا دراوه. هاوكات سزادانی كۆمپانیاكه به پێبژاردنی له 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت و له 15 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وه دووباره ببێته‌وه، ئه‌وا سزاكه دوو هێنده ده‌بێت.