کیلیان ئێمباپێی فڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان نزیکە لە یەکلاکردنەوەی داهاتووی خۆی لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.
ئەم وەرزە گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ یانە فڕەنسییەکە کۆتایی دێت، تا ئێسته ئەو یاریزانە رەزامەندیی پێشان نەداوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەڵ یانە پاریسییەکە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەکانی ئەوروپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: چەند سه‌عاتێك لەمەوبەر ئێمباپێ لە قەتەڕەوە گەڕایەوە پاریس وەک ئامادەکارییەک بۆ دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکەی و کەسانی نزیکی بە تەواوی.
رۆمانۆ گوتی: ریال مەدرید چاوەڕێی هەنگاوە کۆتاییەکانی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێمباپێ دەکات، بەڵام زیاتر لەوە دڵنیایه گرێبەستەکە تەواو دەبێت، بەڵام تا ئێسته هیچ پێوەندییەکی فەرمی لەگەڵ سانت جێرمان نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها دەڵێت: "چەند مانگێکە گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ئامادەیە".
ئێمباپێ حه‌ز ده‌كات پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه بكات و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش رایگه‌یاند، پێش 28ی ئه‌م مانگه بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌دات.