له كاتێكدا زۆرترین قسه له‌سه‌ر به سیاسیكردنی دادگای فێدراڵیی عێراق ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌مدواییه داونی. ئه‌مڕۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رج له به‌غدا، بڕیاری دا هۆشیار زێباری به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌و دادگایه، دادگایی بكرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگای فیدراڵیی عێراق كه زۆرترین قسه‌وباس له‌سه‌ر به سیاسیكردنی ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له به‌غدا به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌كانی هۆشیار زێباری به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دادگای فیدراڵی، بڕیاری دا دادگایی بكرێت.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ری یاسایی دادگای فیدراڵی كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له عێراقدا، داوای كردووه هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌و دادگایه، دادگایی بكرێت. تا ئێسته نازانرێ ئایا زێباری به‌ده‌م داواكه‌وه ده‌چێت یان نا.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر زێباری پشتڕات بكرێنه‌وه، ره‌نگه سزاكه‌ی حه‌وت ساڵ گرتن بێت.
به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی عێراقیی به سیاسیكردن ناو بردووه.
به‌پێی گوته‌ی دادگاكه، هۆشیار زێباری به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی عێراقیی به سیاسیكردن ناو بردووه.
به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی كێشه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و كێشه‌كانی نێوان چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی زیاتر گه‌شه‌ی كردووه، پێشتر و ئێسته‌یش دادگای فیدراڵیی عێراق كه ده‌بوو به‌پێی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، پێشتر تا ئاستێك و ئێسته به‌ڕوونی بووه‌ته دادگایه‌كی به سیاسیكراو، به‌جۆرێك بواری بۆ ئازادی و ره‌خنه‌ی له بۆته‌یه‌كی داخراودا هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته به‌دوای ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێت كه ره‌خنه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یه‌وێ له‌ڕێی بڕیاره بهسیاسیكراوهكانی دادگاییان بكات.