ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ببێته‌وه .سكرتێری په‌رله‌مانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17 ئایار، مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستاندا بڕیار درا، رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
به‌و هۆیه‌وه په‌رله‌مان له وه‌رزی به‌هاره‌ی یاساداناندا 75 ڕۆژه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه
روونی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، هه‌موو بابه‌ته‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه جێهێڵراون و نیازی رژد هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان.
كێشه‌ی نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن، 11 فراكسیۆنی په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ن سیستمی یه‌ك بازنه‌یی بێت، شه‌ش فراكسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ داوا ده‌كه‌ن، سیستمی هه‌ڵبژاردن فره‌بازنه‌یی بێت. به‌و هۆیه‌وه په‌رله‌مان له وه‌رزی به‌هاره‌ی یاساداناندا 75 ڕۆژه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه.